لقی ڕاپەڕینی ژیار دیداری کتێب سازدەدات.

ڕۆژی سێشەمە ٢٢-٨-٢٠٢٣ لە لقی ڕاپەڕینی ژیار لە شاری ڕانیه، سی و سێیەمین دیداری کتێب بەڕێوەچوو.
ئەمجارەیان خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن بۆ کتێبی (صيرورة الكون مدارج العلم ومعارج الايمان) لە نووسینی (د.محمد باسل الطائي) کرا.
ئەم کتێبە زانستییەو باسی گەردوون و پێکهاتەکانی و زەوی و خۆرو مانگ و ئەستێرەکان و کاکێشان و هێزی کێشکردن و گازەکان و بەرگەگازو دروستبوونی شەوو ڕۆژو خولگەو خولانەوەی هەسارەکان و ساڵ و مانگ و هاوین و زستان و... هتد دەکات، لە چوارچێوەیەکی زانستیی لەگەڵ چەندین بەڵگەی قورئان و فەرموودەدا.
کتێبکی زانستی بەسوودەو بە زمانی عەرەبی سادەو بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش نووسراوەو، خوێندنەوەی مەڵۆیەکی باشە بۆ سەر خەرمانی بیر و ڕۆشنبیری.
لە دیدارەکەدا دەستەبژێرێکی بەرچاو لە مامۆستاو ئەکادیمی و نووسەرو خوێنەر بەشداری دیدارەکە بوون و، بە شێوەیەکی چڕوپڕ بەشداریی گفتووگۆی ناوەرۆکی کتێبەکەیان کرد.