دەستەی سەیدصادقی ژیار کوتایی بە خولی هاوینەی پەروەردەیی دەهێنێت.

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (١٦ ـ ٨ ـ ٢٠٢٣) لە ئاهەنگێکی شاییستەدا دەستەی سەیدصادقی ژیار کوتایی بە خولە پەروەردەییەکان هێنا.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد لەلایەن بەڕیز کاک (ئەیوب علی)یەوە، دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز مامۆستا (خەلیل حسن) بەرپرسی دەستەی سەیدصادقەوە پێشکەشکرا ، پاشان لەلایەن بەڕێز ( پ.د خالید موحەممەد)ەوە وتەیەک پێشکەشکرا ، پاشان خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە مامۆستایان و خوێندکارانیش بڕوانامەی بەشداریکردنیان وەرگرت و وێنەی بە کۆمەڵیان گرت و چەن چالاکییەکی تریش پێشکەشکران و کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات.


ڕاگەیاندنی دەستەی سەیدسادقی ژیار.