لقی پشدەری ژیار هەفتەی شەشەمی خولی بونیادنانی (کەسێتی ئافرەت) بەڕێوە دەبات.

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری16-8-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 29-1-1445 کۆچی، کاتژمێر 8:30 ی سەر لەبەیانی هەفتەی شەشەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوەچوو، بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن بەرێز ( م.اسماعیل شێخانی )ەوە لەژێر ناونیشانی (ئافرەت و ئازادی کارکردن).

شایانی باسە ئەم خوولە بەهاوبەشی بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانی بەرێوە دەچێت، (35) خوشک ئامادەی سیمینارەکە بوون، خوشکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ تەواوی بابەتەکە، ئەم خولە بەردەوامی دەبێت تا 23-8-2023.