لقی پشدەری ژیار هەستا بەسازدانی سەیرانە گەشتێک بۆ خوشکان بۆ دەڤەری هەڵشۆ

 ڕۆژی پێنج شەممە 10 / 8 /2023 کەهاوکاتە لەگەڵ  24-1-1445 کۆچی، بەشی خوشکانی لقی پشدەری ژیار  هەستان بەئامادەکردنی سەیرانە گەشتێک بۆ  خوشکان بۆ دەڤەری  هەڵشۆ. 


    سەرەتای سەیرانەکە به خوێندنی چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز لەلایەن خاتوو (سەنا حسن)ەوە دەستی پێکرد، پاشان سیمیناری یەکەم سەر لەبەیانیەکی لەلایەن بەڕێز (مامۆستا ئەکبەر موحەممەد فەرەج)ەوە بەناونیشانی (دڵسۆزی لەبانگەوازدا) پێشکەشکرا، سیمیناری دووەم دوانیوەڕۆکەی لەلایەن بەڕێز (مامۆستا أحمەد خدر)ەوە بەناونیشانی (بەختەوەری لەئیسلامدا) پێشکەشکرا.


      لەکۆتاییدا خوشکانیش لەدوای دەست خۆشیان بۆ لقی پشدەری ژیار، هیوایان خواست ئەم جۆرە گەشتانە بەردەوامیان هەبێت، دوای گەشتێکی خۆش و بەسوود ئێوارەکەی سەعات 5:30 کۆتایی بەگەشتەکە هات، شایانی باسە نزیکەی (50) خوشک بەشدار بوو .