خولی (قۆناغەکانی پێش هاوسەرگیری) لە لقی سلێمانی ژیار بەردەوامە.
ڕۆژی چوارشەممە 09/08/2023 هەفتەی دووەمی خولی (قۆناغەکانی پێش هاوسەرگیری) کە لەلایەن بەشی هۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار کراوەتەوە بەڕێوەچوو.
ئەم هەفتەیە بابەتی (شارەزابوون لە ئەرک و مافە شەرعیی و یاساییەکانی یەکتر) لەلایەن بەڕێز: پرۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سەرۆکى ژیار و مامۆستاى زانکۆ پێشکەشکرا.
شایانی باسە ئەم خولە کۆمەڵێک بابەتی چڕوپڕ پێشکەشی گەنجانی بەشداربوو دەکات، تا بتوانن بە شارەزاییەوە بۆ قۆناغى هاوسەرگیریی هەنگاو بنێن، وە بتوانن پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدەن.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.