لقی پشدەری ژیار هەفتەی پێنجەمی خولی بونیادنانی (کەسێتی ئافرەت) بەڕێوە دەبات
ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 9-8-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 22-1-1445 کۆچی، کاتژمێر 8:30 ی سەر لەبەیانی هەفتەی پێنجەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوەچوو، بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن بەرێز ( د. محمد سینەمۆکی جێگری بەرپرسی رێکخراو)ەوە لەژێر ناونیشانی (ئافرەتانی پێشەنگ).
شایانی باسە ئەم خوولە بەهاوبەشی بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانی بەرێوە دەچێت، (36) خوشک ئامادەی سیمینارەکە بوون، خوشکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ تەواوی بابەتەکە، ئەم خولە بەردەوامی دەبێت تا 23-8-2023.