لە لقی پشدەر چەند چالاکیەکی جۆراو جۆر بۆ خولی هاوینەی گوڵەکانی ژیار سازدەکرێت

ڕۆژی دووشەممە 7_8_2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 20_1_1444 کۆچی ، چەند چالاکی جۆراو جۆر بە فێرخوازانی خولی هاوینەی گوڵەکانی ژیار لەلایەن مامۆستایانی خولی هاوینە بەرێوەچوو، کەچەندین چالاکی لەخۆ گرتبوو پێشبرکێی پرسیار و وەڵام و چەندین چالاکی تر لەکۆتایشدا خەڵاتیان پێدرا، شایەنی باسە ئەم خولە 4_6 _2023 دەستیپێکرد لە 20_8_2023 کۆتای دێت هەفتەی دوو رۆژ دەوام دەکرێ.