لقی ڕاپەڕینی ژیار ئاهەنگی کۆتاییهاتنی خولی هاوینە سازدەکات.

ڕۆژی یەک شەممە 2023/8/6 بەشی پەروەردەی لقی ڕاپەڕینی ژیار ئاهەنگی کۆتایی هێنان بەخولی هاوینەی منداڵانی سازکرد کە ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو، کە (١٣٠) فێرخواز تێیدا بەشدار بووە کە بۆ سێ ئاستی جیاواز دابەشکرابوون ….
سەرەتای ئاهەنگەکە بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد لەلایەن فێرخوازی خول(نزا حسن )، پاشان چەند وتەیەک پێشکەشکرا لەلایەن بەرپرسی  لق(د.عبدالله حمد رسول) ، هەروەها هەریەک لە بەرپرسی بەشی پەروەردە (م.ملیحە زاهیر ) و سەرپەرشتیاری خول (م. سەیران عبدالله ) وتەی خۆیان پێشکەش کرد ، لە کۆتاییدا بڕوانامە و سوپاس و پێزانین بە فێرخوازان و مامۆستایانی خولەکە بەخشرا .