لقی پشدەری ژیار هەفتەی چوارەمی خولی بونیادنانی (کەسێتی ئافرەت) بەڕێوە دەبات.

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 2-8-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 15-1-1445 کۆچی، کاتژمێر 8:30 ی سەر لەبەیانی هەفتەی چوارەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوەچوو، بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن بەرێز ( م. احمد خدر)ەوە لەژێر ناونیشانی (لەپێشینەکانی ئافرەتی موسوڵمانان).

شایانی باسە ئەم خوولە بەهاوبەشی بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانی بەرێوە دەچێت، (32) خوشک ئامادەی سیمینارەکە بوون، خوشکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ تەواوی بابەتەکە، ئەم خولە بەردەوامی دەبێت تا 23-8-2023.