لقی ڕاپەرینی ژیار سیمیناری کۆچ ساز دەکات.
رۆژی یەکشەممە بەرواری (2023/7/30) بەشی بانگەوازی لقی ڕاپەرینی ژیار هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (ڕامانێک لە هیجرەت) بۆ بەرێز (پ.ی.د.ابراهیم عبدالرحمن) لە سیمینارەکەدا باسی (کۆچی پێغەمبەر ﷺ کە پێش گۆرینی شوێن گۆڕانی لە شێواز و ژینگە و پێگەی بانگەواز کردووە، هەروەها وچانێک بووە بۆ دەست پێکردنەوەو، خۆئامادەکردن بۆ بنیاتنانەوە)، لە کۆتایی سیمینارەکە بەشداربووان پرسیارەکانیان ئاراستەی بەرێزیان کرد.