لقى هه‌ولێری ژیار ئاهه‌نگی ده‌رچوانی ئه‌كادیمیاكانی ئه‌نجامدا
لقى هه‌ولێری ژیار ئاهه‌نگی ده‌رچوانی ئه‌كادیمیاكانی ئه‌نجامدا
رۆژی پێنجشه‌ممه 27/ 7 / 2023 لقی هه‌ولێری ژیار ئاهه‌نگێكی ئه‌نجامدا بۆ ده‌رچوانی هه‌رسێ ئه‌كادیمیای لقی هه‌ولێری ژیار ( ئه‌كادیمیای ئیبن صه‌لاحی شاره‌زوری بۆ فه‌رموده و زانسته‌كانی ) ( ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی بانگخوازان ) ( ئه‌كادیمیای ژیار بۆ زانسته شه‌رعییه‌كان ) به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ژیار و ده‌سته‌ی كارگێڕی و كۆمه‌ڵێك بانگخواز و مامۆستای ئایینی ناوداری شاری هه‌ولێر.
شايانى باسه ژماره‌ی فێرخوازانی ده‌رچو ٣٣ فێرخواز بوو, هه‌روه‌ها ٢٠ فێرخوازی خوله ئۆنلاینه‌كانی ژیار هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا بڕوانامه‌یان پێبه‌خشرا.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژيار