دەستەی سیروانی ژیار خوولی پەرەپێدانی مامۆستایان ئەنجام دەدات

دەستەی سیروانی ژیار خوولی پەرەپێدانی مامۆستایان  ئەنجام دەدات


ڕۆژی چوار شەمە ٢٠٢٣/٦/١٤ زاینی بەرامبەر بە ٢٥ی ذو القعدة١٤٤٤ کۆچی

ئینستتیوتی ژیار/ لقی هەڵەبجە/ دەستەی سیروان لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆیدا هەستا بە ئەنجام دانی خوولێکی چوار ڕۆژی بۆ پەرەپێدانی مامۆستایان بۆ سەرجەم ڕێکخراوەکانی ناحیەی سیروان  و هەریەکە لە ڕێکخراوی نەداء و ڕێکخراوی اقرء بەشدار بوون 


خوولەکە لە ڕۆژی شەمە بەرواری ٢٠٢٣/٥/١٠ دەستی پێکرد .

لەماوەی چوار ڕۆژی خوولەکەدا چەند بابەتێک لە لایەن  ( پ.ی.د هاشم عمر احمد) بە ناونیشانی( بنەما مقاصیدییەکان بۆ پەروەردە)، ( م. عەدنان نووری) بەناوبیشانی( بنەماکانی پەروەردەکاری سەرکەوتوو)، ( م. سەرکەوت کەریم) بەناونیشانی( پلان و وانەوتنەوە)، ( م محسن صالح) بەناونیشانی( سیفاتەکانی پەروەردەکاری سەرکەوتوو) پێشکەش کرا. 


پاشان لە لایەن جێگری بەرپرسی دەستەو سەرپەرشتیاری خوولەکە(م. شارا عوسمان) ئاماژەی بە هەووڵدانی دەستەی سیرواندا بە خزمەت کردنی سەرجەم ئەوڕێکخراوانەی کە هاو ئامانج و هاو مەبەستن بۆ پەروەردەیەکی دروست و تەندروست بە سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگە، جێگەی ئاماژەپێدانە پێش کۆتایهاتنی خوولەکە (د. بەختیار تاڵەبانی) وتارێکی پێشەکەش بە ئامادەبوان کرد.


وە لە کۆتای خوولەکەدا بڕوانامەی بەشداری کردن  سەرجەم مامۆستایان و فێرخوازانی خوول