لقی پشدەری ژیار هەفتەی سێیەمی خولی بونیادنانی (کەسێتی ئافرەت) بەڕێوە دەبات.

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 26-7-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 8-1-1445 کۆچی، کاتژمێر 8:30 ی سەر لەبەیانی هەفتەی سێیەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوەچوو، بە پێشکەشکردنی دوو سیمینار بۆ بەڕێزان (م. نەرمین مصطفی م. گوڵاڵە ڕەزا ) سمیناری یەکەم لەلالەیەن (م. نەرمین) لە ژێر ناونیشانی ( شارەزابوون و مامەڵە کردن لەگەڵ جیاوازیەکانی ڕەگەزی بەرامبەر)، سیمیناری دووەم لەلایەن (م. گوڵاڵە ڕەزا) لەژێر ناونیشانی (ئافرەت و ئاڵەنگاریەکانی سەردەم ) پێشکەشکران.

شایانی باسە ئەم خولە بەهاو بەشی بەشی ئافرەتان و هۆشیاری خێزانی بەرێوە دەچێت، (35) خوشک ئامادەی سیمینارەکە بوون، خوشکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ تەواوی بابەتەکە، ئەم خولە بەردەوامی دەبێت تا 23-8-2023.