ژیار لقی تەق تەق سیمینارێک ساز دەکات
رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٧-٧-٢٠٢٣ بەشی ئافرەتانی ژیار لقی تەق تەق هەڵسان بە سازکردنی سمینارێک بۆ قوتابی خولی هاوینە ( تەلار بەختیار ) دەربارەی ( ڕەفتار و ئاکارەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت ) کە لە سیمینارەکەدا باس لە سیفەتەکانی پێغەمبەر (صل ) و جل و بەرگ و قسەکردنی لەگەل هاوەڵان و ڕەفتاری بەرامبەر کەسانی دەورووبەری ، بە مەبەستی زیاتر فێربوونی و هاندانی فێرخوازان بۆ پێشکەشکردنی سیمینار کە ئەم هەلە بە هەموو فێرخوازەکان دەدرێ تاوەکو بەژدار بن لەم چالاکیە کە تێیدا پێش دەستپێکردنی هەر وانەیەک فێرخوازێک سیمینارێک پێشکەش دەکات ، وە هەروەها بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٣ فێرخواز بەڕێوە چوو .
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەق