ژیار لقی تەق تەق گەشتێکی بۆ کۆمەڵێک خوێندکار ئەنجام دەدات.
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٦-٧-٢٠٢٣ بەشی ئافرەتانی ژیار لقی تەق تەق هەستان بە ئەنجامدانی گەشتێکی بچوک و چالاکانە بۆ کۆمەڵێک خوێندکاری هاوتەمەن ، سەرەتا (م.داستان جومعە) کورتە سیمینارێکی بپێشكەشکرد دەربارەی ( سوودەکانی کتێب خوێندنەوە و هۆکارەکانی دوور کەوتنەوە لە کتێب )، پاشان چالاکی پرسیار و وەڵام ئەنجامدرا، وە کۆتایی گەشتەکە تەرخانکرا بۆ خستەڕووی بیروڕای نوێ و برەو پێبردنی ژیار لە ڕووی پەروەردەیی و هۆکارەکانی گەشەپێدانی خودی و لقی ژیار لە تەق تەق ، شایانی باسە زیاتر لە ٢٧ فێرخواز ئامادەی ئەم گەشتەیە بوون .
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار.