لقی تەق تەقی ژیار سیمینارێک ئەنجام دەدات.
ڕۆژی سێشەممە 2023/7/25 لە ڕۆژی جیهانی هەوکردنی جگەر لقی تەق تەقی ژیار سیمینارێکی لەوبارەوە پێشکەش کرد لە سیمینارەکە باسی گرینگی فرمانی جگەرو ڤایرۆسی جگەرو هەوکردنی جگەروچۆنیەتی پشکنین و کاتی پشکنین و وەرگرتنی ڤاکسینی پێش وەختە و نیشانەکانی کەسی توش بوو کرا هەروەها باسی چۆنیەتی خۆپاراستن لەتوش بون و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ کەسی توش بوو کرا بۆ کۆمەڵێک فێرخوازی ژیار لەلایەن د.دڵدار سعداللە پێشکەش کرا
ڕاگەیاندنی لقی تەق تەقی ژیار.