چالاکی گوڵەکانی ژیار لە سلێمانی.
یەكێك لە بەها جوانەکانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام کە لە چەندین ئایەت و فەرموودەدا جەختی لەسەر کراوەتەوە خێر و صەدەقە کردنە، هەروەها لە بەرامبەردا پاداشتى زۆر و گەورە بۆ ئەو موسڵمانانە دانراوە کەوا بەو کارە هەڵدەستن.
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: (وَمَنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الْصَّدَقَةِ، دُعِي مِنْ بَابِ الْصَّدَقَةِ) [الْبُخَاريّ: 1897].
واتە: هەر كەسێك لە ئەهلى خێر و صەدەقە بێت، ئەوا لە دەرگایەك لە دەرگاكانى بەهەشتەوە بانگ دەكرێت بۆ ناو بەهەشت كە ناوى ئەو دەرگایە (الْصَّدَقَةِ)یە.
شايەنى باسە لە ژێر ڕۆشنایی درووشمە باڵاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بە مەبەستی هەڵگرتنی پەیامی جوانی ئایینەکەمان و ڕەوشتە پڕبەهاکان گوڵەکانی ژیار لە لقی سلێمانی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی، هەستان بە کۆکردنەوەی کۆمەکی و بەخشین لە پێناو خوای گەورەدا بۆ منداڵانی بێباوک.
چالاکییەکەش بە مەبەستى زیندووکردنەوەى نەریتى بەخشین و هەستکردن بە پرسیارێتى بەرامبەر بە دەورووبەر و نیشاندانى گیانى هاوکارى و پێکەوەیی ڕێکخرا.
----------
ناونوسین بۆ خولی زستانەی گوڵەکانی ژیار کراوەتەوە بۆ زانیاری زیاتر و ناونوسین پەیوەندی بکەن بە ژمارە: 07730152128
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.