بەشی گەنجانی ژیار بە هەماهەنگی بەشی گەنجانی لقی سلێمانی ژیار، هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێک

ڕۆژی شەممە ٢٢/٠٧/٢٠٢٣ بەشی گەنجانی ژیار بە هەماهەنگی بەشی گەنجانی لقی سلێمانی ژیار، هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێک بە ناونیشانی:  (ئەزموونی بەڕێوەبردن) بۆ هەریەک لە بەڕێزان: د. بەختیار کەمال تاڵەبانی (بەرپرسی گشتیی بەشی گەنجانی ژیار)، م. نیاز نەجم حسێن (بەرپرسی بەشی گەنجانى لقی بەریتانیاى ژیار).


سیمینارەکە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوونی گەنجانمان بە شێوازی بەڕێوەبردن و بەرهەمداربوونی کارەکانیان بە جۆرێک هەریەک لەو بەڕێزانە لە ئەزموونی خۆیانەوە کۆمەڵێک زانیاری و ئەزموونیان بۆ گەنجان گواستەوە.