لقی پشدەری ژیار هەفتەی دووەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوە دەبات
ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 19-7-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ 1-1-1445 کۆچی، کاتژمێر 8:30 ی سەر لەبەیانی هەفتەی دووەمی خولی بونیادنانی کەسێتی ئافرەت بەڕێوەچوو، بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن پارێزەر (شەهێن محمد ڕسوڵ) لە ژێر ناونیشانی (چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ سۆشیال میدیا) کەتیایدا باس لە سوود و زیانەکانی سۆشیاڵ میدیا کرا.
شایانی باسە (25) خوشک ئامادەی سیمینارەکە بوون وە خوشکان دەست خۆشیان هەبوو بۆ تەواوی بابەتەکە، ئەم خولە بەردەوامی دەبێت تا 23-8-2023.