خولى گوڵەکانى لقی ژیاری سێلمانی بەردەوامی هه‌یه‌.

خولى گوڵەکانى ژیار بەردەوامە و لە وەرزى پێنجەمیدا بە شێوەیەکى جیاواز بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ شەممە 08/07/2023 چالاکی یاریە ژیرییەکان بۆ فێربوونی ڕەنگ و باشترکردنى یادگەى منداڵەکان ئەنجامدرا، جێگەى ئاماژەیە پێشبڕکێ و یارییە جۆراوجۆرەکان یەکێکە لە بڕگە چێژبەخشەکانی خولی هاوینەی گوڵەکانی ژیار لە لقى سلێمانى ئینستتیوتى ژیار.