لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار کۆتایی بەخولێکی تایبەت بە پەرەپێدانی توانایی مامۆستایان هێنا.

ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٠٢٣/٦/١٧ 

بەشی پەروەردەیی لقی سلێمانی کۆتایی بەخولێکی پەرەپێدانی توانای  مامۆستایان هێنا کەلە ٢٠٢٣/٥/١٣ بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی خولە پەروەردەییەکانی سنووری سلێمانی کردبووەوە، خولەکە پێکهاتبوو لە چەند بابەتێکی گرنگ و پێویست، بۆ بەڕێزان:


- م. بەختیار ستار (پەروەردەی سەرکردەیی لە سەدەی نوێ دا)


- م. ئەکبەر غەریب (پەروەردە و بونیادنانی کەسێتی).


- م. سەعید ئەحمەد (پلان و ڕێگەکانی وانە ووتنەوە ، ڕێگاکانی درووستکردنی نەخشەی ئەقڵی)


- م. شڤان ئەحمەد (هەراسانکردن لە ناوەندەکانی خوێندن)