لقی تەق تەقی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی سیمینارێک ساز دەکات .

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠-٦-٢٠٢٣  بەشی ئافرەتانی  ژیار لقی تەق تەق  هەڵسان بە سازکردنی سمینارێک بۆ (م. سازگار عبدالباسط عمر ) دەربارەی ( چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ کەسانی بەتەمەن لە ئیسلام ) کە لە سیمینارەکەدا باس لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی کەسانی پێگەشتوو و منداڵ بە تایبەتر بەرامبەر مرۆڤی بەتەمەن لە ئیسلامدا بە چ شێوازێکە و ئەبی منداڵان چۆن ڕابهێندرێن و هانبدرێن ، جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ١٤/٦/٢٠٢٣ ڕۆژی جیهانی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی بەتەمەنە لە جیهاندا.

سیمینارەکە  بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٤٠ فێرخواز بەڕێوە چوو .


سەرەتای سیمینارەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک دەستپێکرا و دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (م. بێگەرد یاسین)ـــەوە پێشکەشکرا.