دەستەی خورماڵی ژیار سەردانی ژیاری سلێمانی دەکات.

ڕۆژی دووشەم17/7/2023 زاینی بەرامبەر بە ١٣/ذو القعدة/١٤٤٤ ئینستتیوتی ژیار/ لقی هەڵەبجە/ دەستەی خورماڵ لە درێژەی کارو چالاکیەکانی خۆیدا هەستا بە ئەنجامدانی گەشتێک  بۆ قوتابیەکانی بەرەو ژیاری سلێمانی .

دەسپێکی چالاکیەکەدا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مامۆستا [گوڵاڵە]  خوێندرایەوە، هەروەها بابەتێک بەناونیشانی [ ئەو کێشانەی کە هەرزەکاران ڕووبەڕویان دەبێتەوە ] لەلایەن مامۆستای لقی سلێمانی [م. خەندە ] بۆمنداڵانی ئامادەبوو باسکرا،  پاشان چەند چالاکیەکی هەمەڕەنگ و پرسیار و وەڵام ئەنجامدرا و لەلایەن م .خەندەوە ، هەروەها سیمینارێکی تر پێشکەش کرا لەلایەن [م .خاتوون عبدللە]  بە ناونیشانی (چۆنیەتی پەرە پێدانی خود).


ڕاگەیاندنی دەستەی خورماڵی ئینستتیوتی ژیار.