سیمینارگەلەری

سیمیناری (چۆن زانیارییەکان بەئاسانترین شێوە لەمێشکماندا بهێڵینەوە) لە لقی پشدەر بەڕێوەچوو

526بینین

ڕۆژی شەممە ١٦-٥-٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٠٠ی سەر لەبەیانی پەیمانگای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە پشدەر، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی: (چۆن بەئاسانترین شێوە زانیاریەکان لە مێشکماندا بهێڵینەوە) بۆ فێرخوازەکانی سازکرد.

شایەنی باسە سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز دکتۆر رسوڵ شێخە(بەرپرسی گروپی تەندروستکارانی خۆبەخشی ژیار لە پشدەر)ەوە پێشکەشکراو ٢٥ فێرخواز ئامادەی بوون، ئامادەبووان دەستخۆشییەکی زۆریان هەبوو بۆ دکتۆر و سودێکی باشیان لێ بینی بۆ لەبەرکردنی ژمارەی ئایەت و سوڕەتەکانی قوڕئان و بەستنەوەیان بە وێنەیەك لەخەیاڵدا.

نوسینی: دلۆڤان بکر(بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی پەروەردەو کاروباری زانستی).

وەڵامێک بنووسە